بانکی رافیدەین مەرجەکانی پێدانی پێشینەی بە قوتابی و مامۆستا راگەیاند

بانکی رافیدەین پێدانی پێشینەی پێنج ملیۆن دیناری بە قوتابی و مامۆستایانی زانکۆ راگەیاند و مەرجەکانیش ئاشکرا دەکات.

 لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی ئایاری2019 بڵاویکردەوەتەوە بانکی رافیدەین ئاماژەی بە پێدانی پێشینەی پێنج ملیۆن دینار کردووە بە قوتابی و مامۆستایانی زانکۆ و مەرجەکانیشی بۆ پێدانی ئەو پێشینەیە ئاشكرا کردووە

بەگوێرەی بەیاننامەی بانکەکە جگە لە قوتابی و مامۆستایان، پێشینەکە دەدرێتە ئەو کەسانەشی کە دەیانەوێ لە زانکۆ ئەهلییەکانی عێراق درێژە بە خوێندن بدەن.

بانکەکە مەرجەکانی پێشینەکەی بەمشێوەیە خستوەتەڕوو:

- پێشینەکە لە ماوەی دوو ساڵ بدرێتەوە.

- دوای مانگێک لە وەرگرتنی پێشینەکە، دەبێ وەرگر مانگانە بڕێک پارە و سووەکەی، بداتەوە بانک.

- ناساندنی کەفیلێک، کە فەرمانبەری حکوومی بێ و هیچ کەفالەتێکی دیکەی نەکردبێت.

- پێشکەشکردنی بەڵگەکان و داواکار دەبێ بسەلمێنێ، کە پێشینەکەی بۆ درێژەدانە بە خوێندن.

- هێنانی نووسراوێکی پشتگیری لەلایەن داواکارەوە، کە بسەلمێنێ بەردەوامە لە خوێندن.

ئەو سولفەیە فەرمانبەرانی پارێزگای کەرکووک لە کوردستان و شار و شارۆچکەکانی مەخموور، خورماتوو، شنگال، خانەقین و ھەموو ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، دەگرێتەوە.


AM:09:50:22/05/2019