داوای لێبوردنکردن بە شتێکی باش و بەڕێزانە دادەنرێت دەربڕینی ڕێزە بۆ کەسی بەرامبەر بەڵام زۆرجار ئەم داواکردنە گرنگ نییە بۆیە نابێت لەهەموو حاڵەتێکدا داوای لێبووردن بکرێت .
ئەوشتانەی کەنابێ داوی لێبردنی تێدا بکەی ئەمانەن....
ـ زوو گەشتن: کاتێک زوو دەگەیتە شوێنێک بەهۆی هەبوونی مۆعیدێک یاخود کارێک هیچ پێویست بەداوی لێبووردن ناکات.
ـ پەیوەندی کردن و نامە ناردن: قسەکردن لەگەڵ خەڵکیدا لەم ڕێگەیەوە پێویست بەداوای لێبووردن ناکات.
ـ بەسۆزی (عاتفی) مرۆڤەکان لەڕوی هەڵس و کەووتەوە جیاوازن بوونی هەستی بەسۆزییش شتێکی ئاساییەو داوای لێبووردنی ناوێ.
ـ ئەوشتانەی هەڵەی تۆنییە: زۆرجار داوی لێبووردن دەکەیت بۆ شتێک کە هەڵەی تۆ نییە، کەواتە بۆچی ئەمە بکەی کە هۆکاری هەڵەکە تۆنیت؟
ـ ئەوشتانەی ناتوانی کۆنترۆڵی بکەی:ٚ گەر شتێک توانای کۆنتڕۆڵ کردنیت نەبوو داوی لێبووردنی بۆ مەکە.
ـ داوای یارمەتی کردن: هەموو کەسێک پێویستی بەداوای یارمەتی کردن دەبێت بۆیە کاتێک داوای یارمەتی لەکەسێک دەکەیت هەرگیز مەڵێ ببوورە.
ـ ووتنی ڕاستی: ئەگەر بەووتنی ڕاستی ئازاری خەڵکیت دا داوی لێبووردنی لێمەکە چونکە ڕاستی شتێکە پێویستە بووترێت.
ـ ئەنجامدانی کارێک حەزی پێدەکەی: هەرکاتێک حەزت بەکارێک کرد بڕۆ ئەنجامی بدە پێویست ناکات ڕوونی بکەیتەوە بۆ خەڵکی.
ـ داوا لەکەسێک بکەیت شتێکت بۆ دوبارە بکاتەوە: زۆرجار بەهۆی ئەوەی گوێت لێنەبووە داوا لە بەرامبەرەکەت دەکەی بۆت دووبارە بکاتەوە ووتنی ئەم قسەیە پێویستت بەداوای لێبووردن ناکات.
ـ گریان: لەکاتی گریاندا داوای لێبووردن مەکە.
ئا: هەـ ف
سەرچاوە: odessy