به‌پێی زانیاری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، سه‌رۆكی رێكخراوی داعش له لیبیا-یه.
گۆڤاری (جۆن ئهفریك) له وتارێكیدا كه له‌سه‌ر سایته ره‌سمییه‌كه‌ی بڵاویكردوهتهوەو ده‌ڵێت" دەسەڵاتدارانی تونس رێوشوێنی ئەمنی توندیان گرتوەتە بەر دوای ئەوەی لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش زانیاریان پێگەیشتوە کە بەغدادی هاتوەتە لیبیایی دراوسێیان".
رۆژنامه‌كه له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی بەریتانی ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه "زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان ده‌رباره‌ی شوێنی به‌غدادی له سه‌رچاوه‌یه‌كی باوهڕپێكراوهوهیه، به‌ڵام پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌ی تیادا بكرێت".
كۆتایی مانگی رابردوو به‌غدادی تۆمارێكی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه باسی لە گەڕانەوەی کردوە بۆ ناوچەکە سەرەڕای شکستەکانیان لە عیراق و سوریا.كه به‌پێی وته‌ی شاره‌زایان نیشانیده‌دات هێشتا سه‌ركرده‌كه‌ی داعش له ناوچه بیابانه‌كانی نێوان سوریا و عێراقدا ماوه.