كوشتارگەی سلێمانی: زیاتر لە شەش تۆن گۆشت ڕەتكراوەتەوە

لەماوەی پێنج رۆژدا زیاتر لە 995 تۆن گۆشت رەوانەی بازاڕەكانی سلێمانی دەكرێت و زیاتر لە 6 تۆن گۆشتیش بەهۆی شیاونەبوونی بۆ خواردن، رەتكراوەتەوە.

كوشتارگەی نوێی سلێمانی، ئاماری 5 رۆژی بەر لە جەژنی رەمەزانی بڵاوكردۆتەوە، كە لەو ماوەیەدا بڕی 995تۆن و 250 كیلۆ گۆشتی تەندروست و پڕ بەهای خۆراكی، ڕەوانەی بازاڕەكانی سلێمانی كردووە، كە 14 هەزارو 295 ئاژەڵی بچوك و 561 ڕەشەوڵاخ سەربڕاوە.

كوشتارگەی نوێی سلێمانی ئاشكراشیكردووە، هەر لەو ماوەیەدا، 5 تۆن و 680 كیلۆ گۆشت ڕەتكراوەتەوە، كە لەڕووی تەندروستی و بەهای خۆراكییەوە شیاو نەبووە بۆ بەكارهێنان.


PM:06:44:03/06/2019