بەڤیدیۆ...هەڵوێست داوای لێبوردن دەکات

گۆرانیبێژی ناسراوی کورد هەڵوێست محەمەد، بەبۆنەی جەژنەوە پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و داوای لێبوردن لە هەواداران دەکات.

هەڵوێست  محەمەد گۆرانیبێژ و ئەکتەری سەرەکی فلمی پەیکەری دڵ، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا وێڕای پیرۆبایی جەژن داوای لێبوردن لە هەواداران دەکات کە بۆ ئەم جەژنە بەرهەمی نوێی نیە.


هەروەها دەڵێت وێڕای پێشکەشکردنی فیلم پەیکەری دڵ کۆمەڵێک گۆرانی نوێی تایبەت لە فیلمەکەماندا گوێبیست دەبن و ئەلبومێکی کە پێکهاتووە لە حەوت تراک لە شوێنی نمایش دەفرۆشرێت.

هەڵوێست محەمەد لەدایکبووی شاری هەڵەبجەیە، لە ساڵی 2002 دەستی بەکاری هونەری کردووە و ناوبانگێکی باشی هەیە.




AM:09:53:04/06/2019