یانەی ریاڵ مەدرید وازی لە کڕینی نەیمار هێنا

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی وازی لە کڕینی نەیماری ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان هێناوەو چیتر هەوڵی گواستنەوەی نادات.

دوای ئەوەی کچێکی بەرازیلی نەیماری تۆمەتبارکرد بەوەی دەستدرێژایی سێکسی کردۆتەسەری و ئەو کچە لە دادگایەکی وڵاتی بەرازیل سکاڵای لەسەر نەیمار تۆمارکردووەو ئێستا دۆسیەکەیان لە دادگایە.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردۆتەوە، یانەی ریاڵ مەدرید بەهۆی خراپی ناوبانگی ئەو یاریزانەوە، بڕیاریداوە واز لە کڕینی بهێنێت و چیتر هەوڵی هێنانی نەدات.

ئەمە دوای ئەوە دێت، یانەی ریاڵ مەدرید لە ماوەی رابردوو چەندین جار هەوڵی گواستنەوەی ئەم یاریزانەی دابوو، بەڵام بەرپرسانی یانەکەی رەتیانکردەوە دەستبەرداری ببن.



PM:01:14:04/06/2019