هەولێر.. ئاگرێک لە شوقەکانی ئیسکان کەوتۆتەوە

کەمێک پێش ئێستا ئاگر لە شوقەکانی ئیسکان لە هەولێر کەوتۆتەوەو تا ئێستا زیانە گیانی و مادیەکان نەزانراون.

کەمێک پێش ئێستا لە هەولێر ئاگر لە شوقەکانی ئیسکان کەوتۆتەوەو تا ئێستا هۆکاری ئاگرەکە نەزانراوەوم تیمەکانی ئاگرکوژاندنەوە سەرقاڵی کوژانەوەی ئاگرەکەن.

ئاگرەکە لە پارکێکی ژێر زەوی شوقەکانی ئیسکان کەوتۆتەوەو جەند ئۆتۆمبیلێک ئاگریان گرتووەو رێگری زۆری دروستکردووە بۆ تیمەکانی ئاگر کوژراندنەوە تا بچنە پارکەکە.

هەندێک شایەتحاڵ ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، پێش کەوتنەوەی ئاگرەکە دەنگێکی بەهێز بیستراوە.

PM:07:52:04/06/2019