قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رۆژی جیهانی ژینگەدا دارێكی چاند و داوایەكیشی ئاڕاستەی عەلی باپیر و چۆمان هەردی كرد.
لە گرتە ڤیدۆییەکەدا، قوباد تاڵەبانی ئاشکرایکرد کە داوای لێکراوە دوای خۆی چەندكەسێكی دیكە بانگهێشتی ئەم چالێنجە بکات و ئەویش دو کەس ناوزەد دەکات کە هەریەک لە عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی و خاتو چۆمان هەردی، نوسەر و مامۆستای زانکۆ دەکات لەم هەڵمەتەدا بەشداربن و نەمامێک بچێنن بۆ ئەوەی ژینگەی وڵات سەوزتربێت.
ناشتنی دارێك و دیاریكردنی دوو كەسی دیكە لەهەڵمەتی كۆمەڵێك گەنجی گەرمیانەوە دەستیپێكرد و بۆ فراوانكردنی هەڵمەتەكەش داوایان لەكەسانی سیاسی و مامۆستایانی زانكۆ و چالاكان دەكرد تاوەكو بەشداربن.