وێنە؛ یەکێک لە هۆکارەکانی کەوتنەوەی ئاگر لە کێڵگەکانی جوتیاران ئاشكرا دەبێت

یەکێک لەوهۆکارانەی کە  بۆ سوتاندنی دەغڵ و دانی جوتیاران بەکار دەهێندرا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئاشكرا بوو، کە پێکهاتووە لە زەڕەبینێک بەهۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرما ئاگر بەردەداتە کێڵگە کشتوکاڵییەکان.

لە تۆرەکۆمەڵایەتیەکان چەند وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە،کە تیایدا هێزە ئەمنیەکان دەستیان گرتووە بەسەر زەرەبینێکدا لەناو دەغڵ و دانی جوتیاران کە بەشەوان دادەنرێت و بەرۆژیش بەهۆی بەرزبونەوە پلەکانی گەرما و بە کاریگەریی زەرەبینەکە ئاگر بەردەبێتە دەغل و دانەکە.

هەرچەندە تا ئێستا هێزە ئەمنیەکان هیچ رونکردنەوەیەکیان بڵاو نەکردۆتەوە لەبارەی ئەوکەسانەی کە تۆمەتبارن بە دانانی ئەو زەرەبینانە، بەڵام بەپێی چالاکانی مەدەنی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەو هاوێنە زەڕەبینە کار دەکات لەسەر کۆکردنەوەی تیشکی خۆر بەشێوەیەکی چڕ و دواتر بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی شوێنی کۆکردنەوەی ڕوناکی و تیشکی خۆر و خستنەوەی ئاگر لە ناو بەربوومە کشتوکاڵییەکەدا.

ئەو چالاکانە باس لەوەشدەکەن، دۆزینەوەی ئەو ئامێرە، بۆ دوورخستنەوەی گومانە لەسەر ئەو کەسانەی هەستاون بە سوتاندنی کێڵگەکانی گەنم و جۆ و دانەوێڵەکان، جگە لەوەش بۆ ئەوەی ئەوانەی دەستیان هەیە لە پرۆسەی سوتاندنەکەدا لە لایەن جوتیاران و هێزە ئەمنییەکانەوە نەبینرێن.

بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی عێراق ، لە ڕۆژی هەشتی ئایاری ڕابردووە تا ڕۆژی دووی حوزەیران، ژمارەی ئەو ئاگرانەی کە لە کێڵگەکانی دانەوێڵەدا کەوتووەتەوە گەیشتووەتە ٢١٩ ئاگر، کە  بەهۆیانەوە ٤٥٠ هەزار دۆنم زەوى سوتاوە، دوێنێش لە گوندى خەرابەى سەر بە ناحیەى سەرگەڕان لەکاتی دروێنەکردندا ئاگر بەردرایە زەویوزارى جوتیاران.


AM:09:35:06/06/2019