شارەوانی سلێمانی چەند خانویەکی زیادەڕەوی ڕوخاند

شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، بەبێ‌ گوێدانە ڕێنماییەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی چەند هاووڵاتییە لەكاتی جەژندا خانوویان بە زیادەڕۆی لە ناوچەی كانی شینكەی سلێمانی دروستكردووە و ئەمڕۆش تیمەكان ڕوخاندویانن.

شارەوانی سلێمانی كە لە فەیسبوكی فەڕمی شارەوانیدا بڵاوكراوەتەوە باسی لەوەكردووە، بە ئامێرەكانی شارەوانی و لەلایەن تیمێكی ئەمنییەوە ئەو خانووانە ڕوخێندراون.

دەقی نوسراوەكە:

پاش ئاگاداركردن ورووخاندنی زیادە‌رە‌ویە‌كانی گە‌رە‌كی كانی شینكە‌ ، بە‌لام بە‌ بێ گوێ نە‌‌دانی بریاری قایمقامیتی سلیمانی وە‌ كارپی نە‌كردنی ئاگاداركردنە‌وە‌ كە‌ ی بە‌شی زیادە‌رە‌ی سە‌ ربە‌ سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلیمانی كە‌ نابیت لە‌ سە‌رموولكی گشتی خانوو دروست بكرێت… بە‌داخە‌ وە‌ لە‌ رۆژانی ١و٢ جە‌ ژنی رە‌مە‌زانی پیرۆز ھە‌ندێ كە‌س ھە‌ ستاون بە‌ دروست كردنی خانوو بە‌ زیادرە‌وی ھە‌رلە‌بە‌ر ئە‌وە‌ وە‌ئە‌مڕۆ٦-٦-٢٠١٩كە‌ دە‌كاتە‌ ٣رۆژی جە‌ژن بە‌فە‌ رمانی كارگیری قایمقامیتی سلیمانی وھیزی بە‌ رگری فریاكە‌ وتن وئاسایشی سلیمانی وپۆلیسی سلیمانی بە‌ شی زیادە‌رە‌وی ھە‌ ستان بە‌ رووخاندنی ئە‌ووزیادە‌رە‌ویان كە‌ دروس كرابوو لە‌ خانوو وە‌ بناغە‌ ی خانوو ، لە‌م ھە‌ڵمە‌تدا بە‌شی ئامیرە‌كانی شارە‌وانی ھاوكارمان بوون وە‌دە‌س خۆشی بۆكارماندانی بە‌شی زیادە‌رە‌وی وبە‌شی ئامیرە‌كان لە‌رۆژانی پشوودا ھە‌میشە‌ ئامادە‌ن بۆ جێبە‌جێ كردنی ئە‌ركە‌ كانیان .



PM:06:45:06/06/2019