هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، لە ماوەی سێ رۆژی جەژندا 2 رووداوی ھاتووچۆ لە پارێزگای ھەولێر روویانداوە و نزیکەی 54 ھەزار گەشتیاریش سەردانی پارێزگاکەیان کردووە.
ھۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"، لە ھەرسێ رۆژی جەژندا لە سنووری پارێزگای ھەولێر 2 روودای ھاتووچۆ تۆمارکراون، کە ھیچ زیانێکی گیانیان لێنەکەوتووەتەوە.
وتیشی، لە دووەم رۆژی جەژندا 2 کەس کە باند بوون بەناوی ئاسایشەوە ھەڵیان کوتاوەتە سەر مالێک و دواتر لە لایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکراون.
سەبارەت بەھاتنی گەشتیارانیش بۆ پارێزگای ھەولێر، وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر رایگەیاند، لەکۆی 145 ھەزار گەشتیار کە سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کردووە، زیاتر لە 53 ھەزار و 600 گەشتیاریان سەردانی ھەولێریان کردووە.