وتەبێژی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند" ئهو مامۆستایهی زانكۆی ئهمهریكی كه له نهۆمی حهوتهمی یهكێك له شوقهكانی پاك سیتی كهوته خوارهوه، ئێوارەی ئەمڕۆ گیانی له دهست دا".
نیوەڕۆی دوێنێ شەممە مامۆستایەكی زانکۆی ئەمەریکی لە نهۆمی حەوتەمی شوقەكانی پاك سیتی لە سلێمانی كەوتووەتە خوارە و دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە.
تاوەكو ئێستا هۆكاری كەوتنەخوارەوەی نەزانراوە و هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی و بەڵگەی تاوان چوونەتە شوێنی رووداوەكە بۆ لێكۆڵینەوە لە هۆكارەكەی دەكەن.
مامۆستاكە بە رەچەڵەك ژاپۆنییە و ناوی پیتەر جۆنە و هەڵگری رەگەزنامەی ئەمەریكییە و لە زانكۆی ئەمەریكی لە سلێمانی وانەبێژ بوو.