پەروەردە سیستەمی یەکپۆشی پەیڕەو دەکات

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە گشتاندنێكدا ئاگاداری سەرجەم پەروەردەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەكاتەوە كە پێویستە بۆ ساڵی داهاتو لە گشت ناوەندەكانی خوێندندا پەیڕەوی سیستمی یەكپۆشی بكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی، لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست (سپی) کەوتووە، ڕایگەیاند"بەڕێوەبەرێتی گرێبەستە گشتییەكان و كاروباری یاسایی- هۆبەی كاروباری یاسایی، لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە گشتاندنێكدا ئاگاداری سەرجەم پەروەردەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەكاتەوە كە پێویستە بۆ ساڵی خوێندنی 2019-2020 لە گشت ناوەندەكانی خوێندندا پەیڕەوی سیستمی یەكپۆشی بكرێت".

بەپێی راگەیەندراوەكە، بەپێی ئەم لیستەی خوارەوە سیستمی یەكپۆشی پەیڕەو دەكرێت.

1- جلوبەرگی باخچەكانی منداڵان (كچ/ كراسی پەمەیی لەگەڵً تەنورە یان پانتۆڵی رەساسی، كوڕ/ كراسی شین لەگەڵ پانتۆڵی رەساسی).

2- جلوبەرگی قۆناغی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی، پیشەیی، ئیسلامی):
كچ (قۆناغی 10-11-12) تەنورە یان پانتۆڵی رەش لەگەڵ كراسی سپی.
كوڕ (قۆناغی 10-11-12) پانتۆڵی رەش یان كاوبۆی رەش لەگەڵ كراسی سپی.

3- جلوبەرگی قۆناغی بنەڕەتی (7-8-9):
كچ/ تەنورە یان پانتۆڵی نیلی لەگەڵ كراسی سپی.
كوڕ/ پانتۆڵی نیلی لەگەڵ كراسی سپی.

4- جلوبەرگی قۆناغی بنەڕەتی (1-6):
كچ/ تەنورە یان پانتۆڵی رەساسی لەگەڵ كراسی سپی.
كوڕ/ پانتۆڵی رەساسی لەگەڵ كراسی سپی.


PM:05:52:09/06/2019