لەسەر رووداوی تەقەکردنەکە بزوتنەوەی گۆڕان داوای لێكۆڵینەوەی بەپەلە دەكات

شەوی رابردوو ژمارەیەك چەكدار تەقەیان لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان كرد لە شاری سلێمانی و پاسەوانێك گیانی لەدەستدا.

میدیای فەرمی بزوتنەوەی گۆران بلاویکردەوە لە كاتژمێر یەك و 30 خولەكی شەوی رابردوو ژمارەیەك چەكدار تەقەیان لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان كرد لە سلێمانی و، دواتر لەلایەن پاسەوانەكانی مەكۆی گۆڕانەوە بەتودی وەڵام دراونەتەوەو لە ئەنجامی ئەو رووبەروبوونەوانەدا یەكێك لە پاسەوانەكانی مەكۆی گۆڕان بەناوی "رێبەند فەرهاد" کوژرا.

بزوتنەوەی گۆڕان داواشی  لەلایەنی پەیوەندیدار کرد، کە لێكۆڵینەوەیەكی جدی و بێلایەن بكات بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردن و دادگاییكردنی تۆمەتبارانی ئەو رووداوە.


AM:11:11:11/06/2019