لە 24 کاتژمێری رابردوودا 5 کەس بەهۆی روداوی هاتوچۆ بونەتە قوربانی

له‌ ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا له‌ سنورى پارێزگاى سلێمانى 5 كه‌س به‌هۆى رووداوه‌كانى هاتوچۆوه‌ بوونه‌ته‌ قوربانى.

رادیۆى ترافیكى سەر بە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى ئامارى رووداوه‌كانى هاتوچۆى ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردووى له‌ سنورى پارێزگاى سلێمانى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

به‌پێى ئاماره‌كه‌ی هاتوچۆی سلێمانی له‌ ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا له‌ سنورى پارێزگاى سلێمانى شه‌ش رووداو روویانداوه‌ و له‌ ئه‌نجامدا پێنج كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانی.


PM:12:03:11/06/2019