عەبدولآ ئۆجەلان: لەئیستانبوڵ دەنگ بەهیچ لایەک مەدەن
هەدەپە: دەنگ بە ئەکرەم ئیمام ئۆغلو بدەن


جیاوازی دەکەوێتە نێو عەبدولآ ئوچ ئالان سەرۆکی زیندانیکراوی پەکەکەو هەدەپەوە، هەرچی عەبدولآ ئۆچ ئالانە داوا دەکات کورد لە ئیستابووڵ دەنگ بەهیچ لایەنێک نەدەن، بە پێچەوانەوە هەدەپە داوا دەکات دەنگ بە بەربژێری جەهەپە، ئەکرەم ئیمام ئۆغلو بدەن.
 
ئاژانسی هەواڵی (ئەنادۆڵو)، لە زاری د. كەمال ئۆزجان ئەكادیمیسیانی توركیای گواستووەتەوە، كە ناوبراو لە زینداندا سەردانی ئۆجەلانی كردووە و ئەویش لە ڕێگەی نامەیەكەوە كە بۆ هەدەپەی ناردووە، داوای لێ كردوون بەشداری لە هەڵبژاردنی شارەوانیی ئیستەنبۆڵدا نەكەن و بێلایەن بن.
هاوکات ئەمڕۆ پارێزەکانی عەبدولآ ئۆچ ئالان ئەو هەواڵەیان پشتڕاستکردەوەو بە میدیاکانیان راگەیاند سەرۆکی زیندانیکراوی پەکەکە داوای کردووە کە کورد لە ئیستانبوڵ دەنگ نەدەن بەهیچ بەربژڕێک.
بەرامبەر ئەم هەڵوێستەی عەبدولآ ئوچ ئالان، ئەمڕۆ سەرۆکایەتی هەدەپە بە بەشداری سزای تەمەلی و پەروین بوڵدان هاوسەرۆکانی هەدەپە رایانگەیاند" پێویستە کورد دەنگ بدات بە بەربژێری جەهەپە، ئەکرەم ئیمام ئۆغلو".

سەرکردەکانی هەدەپە، ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کە ئاک پارتی ئەو قسانەی عەبدولآ ئوج ئالانیان وەک کارتێکی سیاسی بەکارهێناوە بۆ هەڵبژاردن.
هەروەها سەرکردایەتی پەکەکە لە چیای قەندیل، موراد قەرەیلان بە میدیاکانی حیزبەکەی راگەیاند کە کورد نابێت لە ئیستانبوڵ دەنگ بدات بە یڵدرم.
ئەمە یەکەمجارە لەنێو بڕیاری سیاسی کوردانی باکوردا وا بە ئاشکرا جیاوازی بکەوێتە نێو هەدەپەو قەندیل لەلایەکەوەو، عەبدولآ ئۆچ ئالان لەلایەکی ترەوە.



PM:02:57:21/06/2019