راپۆرتی نهێنی ژماره1973STATE134384_b
ئاماده‌کراو له رۆژی پێنجشه‌ممه رێکه‌وتی 10 ته‌موزی 1973
له وازاره‌تی ده‌ره‌وه بۆ: باڵیۆزخانه‌کانی ئه‌مریکا له جه‌زائیر، فه‌ره‌نسا، ئێران، کوێت، لوبنان، روسیا، سعودیه، تورکیا، به‌ریتانیا، یه‌مه‌ن (سه‌نعا)، به‌شی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مریکا له به‌غداد.
بابه‌ت: کێشه‌ی کورد و ئێران
له وه‌لامی راپۆرتی سه‌ره‌و به‌راپۆرتی ژماره 1973STATE134384_b له به‌رواری 10 ته‌موز 1973 وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکی وه‌ڵامی خۆی ناردوه و تێدا هاتوه:
2. له راستیدا حکومه‌تی ئه‌مریکا له سه‌ر ئه‌و خاڵه ( رێگری له نزیکبونه‌وه‌ی ئێران و عێراق) له گه‌ڵ شا باسی نه‌کردوه.
3. بۆیه مه‌به‌ستمانه بۆ حکومه‌تی عێراقی رونیکهینهوه که ئێمه ئێران و هه‌روه‌ها عێراق به وڵاتی سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن سیاده ده‌زانین و ته‌واوی توانای بریار وه‌رگرتنیان هه‌یه بۆ به‌رژه‌وندیه‌کانیان و به‌و پێوه‌ره‌ش کاربکه‌ن. وه‌ک پره‌نسیپێکی گشتی سیاسه‌ت ئێمه پێشوازی له هه‌ر هه‌نگاوێک ده‌که‌ین که ببێته هۆکاری که‌مکردنه‌وه‌ی گرژی نێوده‌وڵه‌تی و رێگهخهشکهر بێت بۆ حکومه‌ته‌کان که ته‌واوی بایه‌خیان بده‌ن به‌باشکردنی گوزه‌رانی خه‌ڵکه‌کانیان.
هه‌رچۆنێک بێت ئێمه هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کمان له ورده‌کاری نزیکبونه‌وه‌ی نێوان ئێران و عێراق ده‌سه‌ت نه‌که‌وتوه، ئه‌مه بابه‌ته بۆ ئێمه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌و دو وڵاته‌وه هه‌یه. ئه‌گه‌ر حاڵه‌تێک هاته پێشه‌وه له مامه‌ڵه‌کردنمان له گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی عێراق له واشنتۆن و له په‌یوه‌ندی به‌شی بهرژههندیهکانی ئه‌مریکا له به‌غداد له گه‌ڵ کارمه‌نده عێراقیه‌کان ده‌بێت ئه‌و هه‌ڵوێستیه‌ی له سه‌ره‌وه باسمان کردوه پێیان رابگه‌یه‌نن. پێمان باشتره ئه‌مه راسته‌وخۆ له‌و په‌یوه‌ندیه که‌مانه‌ی له گه‌ڵ عیراقدا هه‌مانه بکه‌ین له بری ئه‌وه‌ی به‌رێگه‌ی که‌سانی تره‌وه. هه‌رچۆنێک بێت هیچ مانعێکمان نیه هه‌ڵوێستمان بۆ دیبلۆماتکاره بیانییه‌کان دوباره بکه‌ینه‌وه، وه‌ک تورک و جه‌زائیریه‌کان که له راپۆرته‌که‌دا باس کراون، نه‌ک وه‌ک که‌ناڵی ئێمه بۆ حکومه‌تی عێراق.
4. بۆ ته‌هران: کاتێک حاڵه‌تی گونجاو هاته پێش باڵیۆز ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه هه‌ڵوێستی ئه‌مریکا وه‌ک له سه‌ره‌وه باسکراوه به ئێرانیه‌کان بگه‌یه‌نێت. ROGERS نهێنی
راپۆرتی ژماره 1973STATE138667_b
ئاماده‌کراو له رۆژی سێشه‌ممه رێکه‌وتی 15 ته‌موز 1973
له: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه
بابه‌ت: هه‌واڵه‌کانی NEW YORK TIMES ،
له خواره‌وه چاوپێکه‌وتنێک له گه‌ڵ سه‌دام حسێن، جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی شۆرش و سکرتێری گشتی حزبی به‌عسی حاکم، حسێن تێیدا ده‌ڵێت پێشوازی له په‌یوه‌ندیه‌کی باش له گه‌ڵ ئه‌مریکا ده‌کات.
JUAN DE ONIS له به‌غداده‌وه نوسیویه‌تی سه‌رکرده‌ی سیاسی عێراق، حسێن، وتویه‌تی ئاسایشی ته‌جهیزکردنی نه‌وت بۆ ئه‌مریکا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راسته‌وه باشتر ده‌ره‌خسێت به‌رێگه‌ی دروستکردنی په‌یوه‌ندی دۆستانه له گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی بهرههمهێنهرتی نه‌وت وه‌ک له‌وه‌ی ئیسرائیڵ و ئێران پر چه‌ک بکرێن.
سه‌دام ده‌ڵێت: سیاسه‌ته‌کانی به‌ریتانیا و ئه‌مریکا دژ به‌عێراق و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی عه‌ره‌بن، له هه‌مان کاتیش‌دا ده‌ڵێت: عێراق پێشوازی له هه‌نگاوه‌کانی ئه‌مریکا و به‌ریتانیا بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کان ده‌کات.
حسێن به JUAN DE ONIS و دو رۆژنامه‌گه‌ری تری خۆر ئاوا له چاوپێکه‌وتنێکی سێ سه‌عاتیدا له نوسینگه‌که‌ی خۆی وتوه " عێراق هه‌رگیز ده‌رگا به‌روی گۆرانکاری پۆسیتیڤ له‌م سیاسه‌تانه‌دا داناخات".
په‌یامنێره‌کان ده‌ڵێن حسێن هیچ ئاماژه‌یه‌کی نه‌دا که عێراق نه‌وت به وڵاته پیشه‌سازییه‌کانی خۆرئاوا نافرۆشێت... سه‌دام وتی: " ئێمه نه‌وت ناخۆینه‌وه، ده‌یفرۆشین، ئێمه ده‌زانین که بازاره گه‌وره‌کانمان له خۆرئاوا و ژاپۆنه".