یانەی ریاڵ مەدرید لە کڕینی پۆگبا دووردەکەوێتەوە


یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە کڕینی پۆل پۆگبای فەرەنسی و یاریزانی یانەی مانچستریونایتد دووردەکەوێتەوەو ئەو یاریزانە هەنگاو بەرەو یانەیەکی تر دەنێت.

بەهۆی زۆری نرخی پۆگبای فەرەنسی،  کە ١٥٠ ملیۆن یۆرۆیە، یانەی ریاڵ مەدرید بڕیاریداوە ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانی نەگوازێتەوە.
رۆژنامەی ئاس رایگەیاند، پۆگبا لە ریاڵ مەدرید دوودەکەوێتەوەو  دەیەوێت پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بکات، کە لە ئێستادا ئەم یانەیەش بیر لە گواستنەوەی دەکاتەوە.
یانەی ریاڵ مەدرید دوای بێ‌ هیوابوونی لە پۆگبا، دەیەوێت ئیریکسنی دانیمارکی بکڕێت و ئەویش نرخەکەی ٧٠ ملیۆن یۆرۆیە.



PM:08:38:30/06/2019