وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزارى هه‌رێم لەبارەی بەستنی پێوەری ئاو بڕیارێکی نوێی دەرکرد.
وابڕیاربوو سزدانى هاووڵاتیانى هه‌رێم به‌هۆى نه‌به‌ستنى پێوه‌رى ئاو له 2ى ته‌مموزه‌وه دەستپێبکات، بەڵام بەپێی بڕیاری وەزارەتەکە جێبەجێکردنی بڕیارەکە بۆ 1ى ئه‌یلولى 2019 درێژكراوەتهوه.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە راگەیەندراوێکدا راشیگەیاندوە کە ئه‌گه‌ر تاوه‌كو ئه‌و واده‌یه هه‌ر هاووڵاتییه‌ك پێوه‌ره‌كه نه‌به‌ستێت ئه‌وا به بڕى 200 هه‌زار دینار سزاده‌درێت.