شۆڕش حاجی: سبەی جڤاتی نیشتیمانی كاندیدەكان یەكلا دەكاتەوە

سبەی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان كۆدەبێتەوە و ئامانجی كۆبوونەوەكەش یەكلاییكردنەوەی پۆستە باڵاكانی گۆڕانە لە حكومەت.

شۆڕش حاجی، ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند "سبەی هەینی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان كۆدەبێتەوە و بە دەنگدان پۆستە باڵاكانی حكومەت كە پشكی گۆڕانن یەكلا دەكاتەوە".

هاوكات بەگوێرەی زانیاریەكان دواتر سیڤیی وەزیرەكان پێشكەشی مەسرور بارزانی، پێكھێنەری حكوومەتی دەكەن.

ئەوە لەكاتێكدایە بەگوێرەی زانیاریەكان ناكۆكیەكی زۆر هەیە لەنێوان جڤاتی گشتی و جڤاتی نیشتیمانی گۆڕاندا لەسەر چۆنێتی یەكلاییكردنەوەی كاندیدەكانی ئەو حزبە بۆ پۆستە وزاریەكان و پێشتر بە چەند كۆبوونەوەیەك نەگەیشتونەتە ئەنجامێك.




PM:02:23:04/07/2019