سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان ئاماری پێشلکاری شەش مانگی ڕابردووی بڵاوکردەوە

سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان راپۆرتی پێشێلكارییەكانی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵی دژ بە رۆژنامەنووسان بڵاوكردەوەو رایگەیاند، پێشێلكارییەكان زیادیان كردوەو شێواز و مۆدیلەكانیشیان گۆڕاوە.

د. نەزاكەت حەمە سەعید، سكرتێری لیژنەی داكۆكی لە مافی ڕۆژنامەنووسان لە سەندیکای ڕۆژنامەنووسان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ژمارەی پێشێلكارییەكانی خستەڕوو كە لە ماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا ڕوویانداوە و ڕایگەیاند، لەو ماوەیەدا 27 پێشێلکاریی بەرامبەر بە 65 ڕۆژنامەنووس ئەنجامدراوە، بە جۆرێک لە پارێزگای سلێمانی 6 حاڵەت، لە پارێزگای هەولێر 6 حاڵەت، لە پارێزگای دهۆك 6 حاڵەت، لە شارۆچکەی خانەقین 3 حاڵەت، لە پارێزگای كەركوك 4 حاڵەت و لە موسڵ یەك حاڵەت و لە بەغدا یەك حاڵەتی پێشێلکاریی هەبووە بەرامبەر ڕۆژنامەنووسانی میدیا کوردییەکان.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، جۆره‌كانی پێشێلكاری 10 حاڵه‌تیان ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نوس بوه‌، 9 حاڵه‌ت رێگریكردن له‌ روماڵ و چوار حاڵه‌ت هێرش و سوكایه‌تی و یەک حاڵه‌ت داخستنی نوسینگه‌ و یەک حاڵه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ و یەک حاڵه‌ت رەتکردنەوەی پێدانی زانیاری بوە.

جەختی لەوەشكردەوە، بونی ململانێیەكانی ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم و بابەتی جوگرافی و نەتەوەیی، پێیوستی بە كاری رۆژنامەنوسی هەیە بۆیە لەو ناوچانە رۆژنامەنوس دوجار قوربانییە، یەكەمیان لەبەر ناكۆكی و دوەمیش بەهۆی هێزەكانی عیراقییەكانەوە، كە بەشێكیشیان بەهۆی ناشارەزاییەوەیە لە یاساكانی ئەو ناوچانە.


PM:08:24:15/07/2019