هەواڵێکی سەرسوڕهێنەر لەسەر ئەو ئافرەتانەی زۆر کار دەکەن بە بەراورد بەوانەی کەمتر کاردەکەن


 لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە لە هەریەک لە زانکۆکانی لەندەن ، هەروەها زانکۆی لەندەن لەئەمریکا ئەنجام دراوە لەسەر ئەو ئافرەتانەی لە بەریتانیا کاردەکەن پسپۆڕان  بۆ یان دەر کەوتووە ئەو ئافرەتانەی زیاتر لە ٥٥ کاتژمێر  لەهەفتەیەکدا کار دەکەن ئەگەری تووشبونیان بە خەمۆکی زۆر زیاترە بە بەراورد بەوانەی کەمتر لە ۳٥-٤۰ کاتژمێر کار دەکەن.

هەروەها  باسیش لەوە دەکرێت کە  ڕەنگە هەر بەتەنها کارکردنی زۆر هۆکاری توشبوون بە خەمۆکی نەبێت لەئافرەتدا بەڵکو هەریەک لەهۆکارەکانی وەک، شێوازی ژیان، تەندروستی ، چەندین فاکتەری دیکەش  کاریگەریان هەبێێت بۆ هەبوونی ئەم حاڵەتە.

لێکۆڵینەوەکە هەر بەتەنها لەسەر ئافرەتان نەبوو بەڵکو لەسەر پیاوانیش بووە بەڵام بۆیان دەرکەوتووە پیاوان زیاتر حەزیان بەکارکردنە بۆیە ئەگەر ٥٥ کاتژمێر لەهەفتەیکدا کار بکەن بە ئەگەری کەمتر لەئافرەتان توشی خەمۆکی دەبن.

وە: هەـ ف

سەرچاوە: nsh. Uk


PM:11:58:15/07/2019