15 دۆنم پوش و پاوان سووتا

بەهۆی ئاگركەوتنەوە لەسنووری سیتەك و هەواری شار 15 دۆنم پوش و پاوان سووتان و بەتۆمەتی ئاگر كردنەوەش هاووڵاتییەك دەستگیر دەكرێت.

عمید هێمن كمرخان ئەفندی بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند: لە سنووری گوندی بناویلە ی سەر بەناحیەی سیتەك، ئاگرێك كەوتەوە و بووە هۆی سووتانی نزیكەی حەوت دۆنم لە پوش و پاوان و داری سروشتی ناوچەكە.

وتیشی: دەستبەجێ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی دارستانی سیتەك گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و توانیویانە ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن و هاووڵاتییەكیش دەستگیر بكەن كە تۆمەتبارە بە هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە.

راشیگەیاند: لە لایەكی ترەوە بەهۆكاری شۆرتی كارەبا لە هەواری شار  ئاگرێكی  بەرفراوان كەوتەوە دەست بەجێ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەواری شار  گەیشتنە شوێنی رووداوەكە بەهاوكاری بەرگری شارستانی توانرا لەماوەیەكی كەمدا ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكرێت زیانی ئاگرەكە سووتانی  (8) دۆنم پوش و پاوان سووتاوە لەگەڵ (500) دار سنەوبەر زیانیان پێگەیشتووە .
                                                 



PM:02:53:16/07/2019