خانمە ئەکتەری شۆخوشەنگی بۆلیود دیپیکا پادوکون، بە کاریگەرترین کەسایەتی هندستان هەڵبژێردرا.
کۆمپانیای yougov ڕاپرسیەک بۆ کەسایەتیە دیارەکانی جیهان لە هونەرمەندان و سەرکردەکان ئەنجامدەدات بۆ ساڵی 2019، یەکێک لەو ئەستێرانەی کە توانی لەناو هەموو ئەستێرەکانی هندستان پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت وەک کاریگەرترینیان دیپیکا پادوکون بوو.
دیپیکا لەدایکبووی 1986، پێشتر کاری نمایشی کردووە و لەساڵی 2006 یەکەم کاری نواندنی لەگەڵ خانمە ئەکتەر ئایشوریا و شارۆخان بوو، بەپێی ڕاپرسیەک لە گۆڤاری گلاف توانی نازناوی باشترین نمونەی خانم بەدەستبهێنێت، خاوەنی دوو خەڵاتی بەناوبانگی "ZF" وەک خانمە نمایشکاری ساڵ و لەهەمانکاتدا نازناوی "باڵوێزی کینجیفیشەری" بەدەستهێناوە.