خەلەکان گەنجێک دوای چوار ڕۆژ لە دیار نەمانی بە خنکاوی دۆزرایەوە

گەنجێکی ناحییەی خەلەکانی سەر بە قەزای دوکام لە پارێزگای سلێمانی دوای چوار ڕۆژ لە دیار نەمانی بە خنکاوی دۆزرایەوە.

بەپێی زانیارییەکان گەنجەکە ناوی (محمد ئەمیر)ـە و دوای چوار ڕۆژ لە دیار نەمانی کەمێک پێش ئێستا بە خنکاوی دۆزرایەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان تەرمی گەنجە خنکاوەکە لە خانوویەکی چۆڵی تەنیشت ماڵی خۆیان دۆزراوەتەوە.



PM:08:05:25/07/2019