قائیمقامیەتی هەولێر ڕایدەگەینێت، بڕیاریداوە بە قەدەغەکردنی ئەو کاڵایانە لە بەردەم دوکانەکان دادەنرێن و تیشکی خۆر ڕاستەخۆ کاریان لێدەکات و پێکهاتەکەی دەگۆرێت.
قائیمقامیەتی هەولێر لەراگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ (سپی) نێردراوە، رایگەیاندووە" وەک تێبینی دەکرێت لەزۆربەی کۆگا و سوپرمارکێت و گۆشت فرۆش و خاوەن پیشەوەرانی ناو شاری هەولێر بەروبوومە شیرەمەنیەکان و گۆشت و بەرووبومی پەلەوەر و ئاژەڵی و خواردنەوە گازیەکان و شەربەت کاڵا و شتومەک و خواردنە لەقوتوکراوەکان بەهەموو جۆرەکانیەوە لەبەردەم شوێنەکان دادەنرێت سەرەڕای ئەوەی سەرپێچی زێدەڕۆیی شارەوانین پلەی گەرمی تیشکی خۆر کاریگەری دەکاتە سەر پێکهاتەی کاڵاکە دەبێتە هۆی ژەهراوی بوون . لەبەر بەرژەوەندی گشتی و بۆمەبەستی پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان".
قائیمقامیەتی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ ئەم مەبەستە ئاگاداری سەرجەم شارەوانیەکان کراوەتەوە کاری پێویست ئەنجام بدەن بۆنەهێشتنی ئەم دیاردەیە و داواش لە هاووڵاتیان دەکات خۆیان بەدوور بگرن لەکڕینی ئەم کاڵایانە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، کە بەهەمووشێوەیەک ئەو دیاردەیە قەدەغە دەکرێت و ڕێگری لێدەکرێت.