پۆلیسی دارستان ڕایگەیاند ئاگریکی بەرفراوان لەناحیەی شۆرش سەر بە قەزای چەمچەماڵ کەوتەوە و بەهۆیەوە 60 دۆنم پوش و پاوان سووتا.
عمیدی پۆلیس، هێمن کمرخان أفندی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: ئاگریکی بەرفراوان کەوتەوە لەناحیەی شۆرش سەر بە قەزای چەمچەماڵ دەست بەجێ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شورش بەهاوکاری لەگەڵ بەشی پۆلیسی دارستانی چەمچەماڵ گەیشتە شوێنی ڕووداوەکە توانرا لەماوەیەکی کەمدا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت.
زیانی ئاگرەکە سوتانی (60) شەست دۆنم پوش و پاوان بوو هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نادیارەو لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە بەردەوامە.
عمید هێمن پەیامی بۆ هاووڵاتیان ئەوەیە با بەهەموومان ژینگەی و سروشتی کوردستان بپارێزین بەتایبەتی لەم وەرزەدا هاووڵاتیان ڕوو دەکەنە دەشت و چیا کان زۆر دڵنیابن لە پاشماوەی ئاگرو پشکۆ لە دوای خۆیان بەجێ نەهێڵن بۆ ئەوەی کارەساتی گەورە ڕوونەدات .