ئاوی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئاوی زێی دوكان دەگیرێتەوە بەمەبەستی‌ دۆزینەوەی‌ تەرمی‌ هاوڵاتییەك كە لەچەند رۆژی‌ رابردوودا لەزێی‌ دوكان خنكا.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا کە وینەیەکی دەست (سپی) کەوتووە، ڕایگەیاندووە، بەهۆی خنكانی گەنجێك لەزێی دوكان ئاوی بەنداوی دوكان دەگیرێتەوە بۆدۆزینەوەی تەرمەكەی.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەوهۆیەوە دابەشكردنی ئاو لە كاتژمێر چواری بەیانیەوە لەهەردوو پڕۆژەی یەك و دووی ئاوی دوكان سلێمانی دەوەستێت.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، بەوهۆیەوە گەڕەكەكانی ناوچەی قڕگەو بەشێكی زۆری گەڕەكەكانی شاری سلێمانی و قەزاو ناحیەكانی چەمچەمەڵ وشۆڕش و تەكێ و بازیان و پیرەمەگروون بێ ئاو دەبن بۆ ماوەیەك لەكاتی گەڕانەوەی ئاو بۆ پڕۆژەكان ئاگادارتان دەكەینەوە.


PM:11:33:28/07/2019