مەلا بەختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانى كوردستان، هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه له‌حزبه‌كه‌ی ده‌كات، ئه‌گه‌ر به‌رهه‌م ساڵح بكرێته کەسی یەکەم یان دووەمی یەکێتی
ماڵپەڕی په‌یسه‌رپرێس له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه بڵاویکردەوە مه‌لابه‌ختیار له‌چه‌ند كاتژمێری رابردوودا له‌رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتی-یه‌وه كردووه و په‌یامی ئه‌وه‌ی پێداوه، كه ئه‌گه‌ر به‌رهه‌م ساڵح جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی، له‌كۆنگره بكرێته سكرتێر یاخود هاوسه‌رۆك، ئه‌وه ناگه‌ڕێته‌وه ناو یه‌كێتی و به‌یه‌كجاری ده‌ستله‌كارده‌كێشێته‌وه.
هەمان ماڵپەڕ کە بە نزیک لە گۆڕان ناودەبرێت ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە هه‌نگاوه‌كه‌ی مه‌لابه‌ختیار دوای ئه‌وه‌دێت، كه "هه‌وڵێك هه‌یه بۆ رێككه‌وتنی پێشوه‌خته له‌سه‌ر كۆنگره‌ى یه‌كێتى، به‌جۆرێك بافڵ تاڵه‌بانی بكرێته سكرتێری یه‌كێتی، یاخود بافڵ تاڵه‌بانی و به‌رهه‌م ساڵح بكرێنه هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی".
سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر مه‌لابه‌ختیار له‌یه‌كێتی بێئومێدبێت، بهدوورنازاندرێت بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانى كوردستان، لیستێكی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت و چه‌ند جارێكیش به‌ناراسته‌وخۆ ئه‌وه‌ی باسكردووه.
مه‌لابه‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، كێبركێی پۆستى سه‌رۆك كۆماری عێراقی ده‌كرد، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح-یان كاندیدكرد، له‌یه‌كێتی دووركه‌وته‌وه، و ٢٠ی ئه‌م مانگه‌ش پرۆژیه‌كی بۆ كۆنگره و چاكسازی راگه‌یاند.