فڕۆكەی سیخوڕی و جەنگی بەسەر کەمپی مەخموردا دەسوڕێتەوە

فڕۆكەی سیخوڕی و فڕۆكەی جەنگی بەسەر كەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور دەسووڕێنەوە.

بەگوێرەی ئەو زاناریانەی لە ناوچەکەوە دەستکەوتووە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆەوە فڕۆكە سیخوڕییەكان بەسەر ئاسمانی مەخموردا دەسووڕێنەوە، هەروەها ناوبەناو فڕۆكەی جەنگیش بەسەر كەمپەكەوە دەسووڕێتەوە.

جموجوڵی فڕۆكە سیخوڕییەكان ماوەیەکە بەردەوامە و ڕۆژانە بەلانی كەمەوە دوو فڕۆكەی سیخوڕی بەسەر كەمپەكە دەسووڕێنەوە، بەڵام نازانرێت كە ئەو فڕۆكانە سەربە دەوڵەتی توركیان یان هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.

ئەوەش لەکاتێکدایە فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا 18ی ئەم مانگە كەمپی شەهید ڕۆستەم جودییان لە مەخمور بۆردوومانكرد، كە هاوكات فڕۆكەی سیخوڕییش بەسەر ئاسمانی كەمپەكەوە دەسووڕانەوە، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا دوو هاوڵاتی كەمپەكە بریندار بوون.


PM:02:15:02/08/2019