چۆنێتی ئامادەکردنی کەباب بە کەمترین ماوە

کەباب یەکێکە لە خواردنە رۆژهەڵاتییە تایبەتەکان، کە خواستێکی زۆری لەسەرە، بێگومان هەریەکێک بە شێوازێکی جیا رەنگە ئامادەیبکات، بەڵام ئاسانترین رێگا باشترە تاقیبکەیتەوە، کە تەنها 30 خولەکی پێدەچێت.

پێداویستییەکان:
دوو کوپ ئاو
کوپێک برنج
¼ کوپ زەعفەران
¼ کوپ ئاوی گەرم 400 گرام قیمە
یەک پیاز
یەک سیر
خوێ بەپێی خواست
½ کەوچکی بچوک بەهاراتی رەش
½ کەوچکی بچوک زەنجەبیل
½ کەوچکی بچوک دارچینی
زەیتی رووەکی بەپێی خواست
یەک تەماتە
یەک بیبەری تون

چۆنێتی ئامادەکردنی:
لە دەفرێکدا لەسەر ئاگر دوو کوپ ئاوەکە گەرم بکە، برنج و خوێی تێبکە و سەری بنێرەوە.

لە دەفرێکی بچوکدا، زەعفەران و ئاوە گەرمەکە تێکەڵ بکە.

پاش تۆزێک کە ئاوەکەی هەڵمژی، تێکەڵی بکە، زەعفەرانەکەی بکە بەسەردا سەری بنێرەوە تا دەم دەکێشێت.

لە دەفرێکی دیکەدا، قیمە و پیاز و سیر و خوێ و بەهاراتی رەش و دارچینی و زەنجەبیل و کاری و تێکەڵ بکە.

تاوەیەک بهێنە، زەیتە رووەکیەکەی تێبکە، قیمەکەی جوان تێدا بڵاوبکەرەوە، بیخەرە سەر ئاگر.

کە کەمێک سوربوویەوە، بەش بەش بکە هاوشێوەی کەبابی ئاسایی.

دواتر تەماتەکە و بیبەرە قاش قاش بکە و ئاڵێ بکە کەمێک لەناو تاوەکە، پێکەوە لەگەڵ برنجەکە پێشکەشی بکە.



PM:10:56:05/08/2019