تەقینەوەیەك لە ڕوسیا ڕوویدا

ئەمڕۆ پێنجشەممە تەقینەوەیەك لە بنكەیەكی  هێزی دەریایی روسیا رویداوە و بەهۆیەوە دو كەس گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی بەرگری روسیا بڵاویكردەوە، لەكاتی تاقیكردنەوەی ئامێرێكی موشەكیدا لەبنكەیەكی هێزی دەریاوانیدا تەقینەوەیەك رویداوە و بەهۆیەوە لانیكەم دوو ئەندامی تیمی خزمەتگوزاری كوژراون.

لە راگەیەنراوەكەی وەزارەتی بەرگری روسیادا ئاماژە بەوەشكراوە تەقینەوەكە لەكاتی تاقیكردنەوەی موشەكێكی بالیستیكیدابوە و هیچ تیشكدەرەوەیەكی مەترسیدار بەهۆی تەقینەوەكەوە نەچوەتە بەرگەهەوا.

بەپێی دواین زانیاریش، بەهۆی تەقینەوەیەوە دو پسپۆڕ كە سەرقاڵی تاقیكردنەوەكە بون لەگەڵ شەش كەسی دیكە برینداربون و رەوانەی نەخۆشخانە كراون.



PM:02:34:08/08/2019