ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت بڕیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی یارمه‌تی 13 هه‌زار خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 7ی 8 بڕیاری لێدراوه‌و ده‌ستكه‌وتی هیچ حزبێكیش نییه.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له راگه‌یاندراوێكدا، كه ئه‌مڕۆ 9ی 8ی 2019 بڵاویكردۆته‌وه، رایگه‌یاندووه: ھه‌ندێ كه‌نالی راگه‌یاندن به شێوه‌یه‌ك بابه‌تی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی یارمه‌تیی ١٣ ھه‌زار خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تیان خستۆته‌ڕوو، كه گوایه ده‌ستكه‌وتی حزبێكه.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه: لێره‌دا ڕوونی ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌م بابه‌ته له كۆبوونه‌وه‌ی ژماره ٤ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی رێككه‌وتی 7ی 8ی 2019 بڕیاری له‌سه‌ر دراوه.
ئەوەش هاتووە كه "حكومه‌تی ھه‌رێم موڵكی ھه‌موو ھاوڵاتیانی كوردستانه‌و ھه‌ر بڕیارێكیش له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ده‌درێت، ھی ھه‌موو ھه‌رێمی كوردستانه‌و لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی ناو حكومه‌تیش له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی حكومه‌تدا به‌بێ جیاوازی خزمه‌تی ھه‌موو ھاوڵاتیان ده‌كه‌ن، ھه‌روه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی ھه‌رێم له پێشه‌كیی ھێڵه گشتییه‌كانی به‌رنامه‌ی كاری كابینه‌ی نۆیه‌میشدا ئاماژه‌ی پێداوه، وه‌زاره‌ته‌كان ھی حكومه‌تی ھه‌رێمن نه‌ك حیزبه به‌شداربووه‌كانی ناو كابینه".
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ھیوای خواستووه ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی حیزبه‌كانی به‌شداربووی ناو حكومه‌ت، ڕه‌چاوی ئه‌م بنه‌مایه بكه‌ن.