ڤیدیۆ.. کاروانێکی تری چەکی هاوپەیمانان گەیشتە قامشلۆ

ئەمشەو ٩ی ئاب هاپەیمانان وەجبەیەکی تری چەک و تەقەمەنی دەگەیەننە هێزەکانی سوریای دیموکرات، لەم ڤیدیۆیەدا گەیشتی ئەو چەک و تەقەمەنییە بە شاری قامشلۆ، بلآوکرایەوە.

میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان، ڤیدیۆی ئەو کاروانە پڕ چەکەیان بڵاوکردەوە کە ئەمشەو ٩ ی ئاب لەهەرێمی کوردستانەوە گەیشتۆتە شاری قامشلۆ و ٢٠٠ ئۆتۆمبیلی پڕ چەک و تەقەمەنییە.

ئەو چەکانە دەگاتە دەستی هێزەکانی سوریای دیموکرات.

ئەوە لە کاتێکدایە کە دوو رۆژ لەمەوبەر تورکیا رایگەیاند دوای دوو رۆژ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکا لە ئەنەقەرە گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ درووستکردن ناوچەی ئارام، بەلآم ئەمەریکا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەوان رێڕەوی ئارام دەکەنەوە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان، هەروەها ژوورێکی هاوبەشی سەربازیان درووستدەکەن.





PM:11:56:09/08/2019