پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبێلێك كه‌وته ناو ئاوی ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخانه‌وه و به‌و هۆیه‌شه‌وه دووكه‌س خنكان.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی ده‌ربه‌ندیخان، ناسنامه‌ی هه‌ردوو كه‌سه‌كه‌ی ئاشكرا كرد و ڕایگه‌یاندووه، ئه‌و دوو كه‌سه دایك و كوڕن و دانیشتووی شاری سلێمانین، به ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان سه‌نی، كه‌وتونه‌ته ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخانه‌وه و هه‌ردوكیان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
كوڕه‌كه شۆفێر بووه و ناوی"گۆران عبدلواحید"ه، تەمەنی لە نێوان ٢٥ بۆ ٣٠ ساڵە، هه‌روه‌ها دایكیشی، ناوی"مریەم ڕەشید"ه، تەمەنی لە نێوان ٦٠ بۆ ٦٥ ساڵە.
به‌وته‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی ده‌ربه‌ندیخان، له‌ئێستادا ته‌رمی ئه‌و دایك و كوڕه له‌پزیشكی دادوه‌ری ده‌ربه‌ندیخانه.