نوسینگەی یوئێن لەهەولێر داوای کردووە گەمارۆی سەر کەمپی مەخمور هەڵبگیرت

لەدوای ڕووداوی تەقەکردن لە جێگری کونسوڵی تورکیا پارتی گەمارۆی خستۆتە سەرمەخمور و لە ئاسمانیشەوە بە بەردەوامی فڕۆکە چاودێریان دەکات، بۆ ئەم مەبەستەش نوسینگەی یوئێن لەهەولێر داوایان لەسەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری ناوخۆ کردووە گەمارۆی سەر ئەو کەمپە هەڵبگیرێت.

سەرچاوەیەکی تایبەت بە (سپی) ڕاگەیاند" لەلایەن نوسینگەی یوئێنەوە داواکراوە گەمارۆی سەر کەمپی مەخمور هەڵبگیرێت، چونکە ڕێگەیان گرتووە لەگەیاندنی هاوکاری مرۆیی لەپێداویستی پزیشکی و خۆراک و چارەسەری نەخۆش لەدەرەوەی کەمپەکە .

هاوکات، نازانرێت وەڵامی سەرۆکی هەرێم چی بووەبۆ ئەم داواکارییە، بەڵام وەزیری ناوخۆ بەبیانوی ئەوەی دۆخەکە پەیوەندی بەتیرۆرەوە هەیە جارێ ناتوانرێت وەڵامی داوەتەوە.

شایەنی باسە، جوڵە و بڕیاری سەربازی لەدەستی سەرۆکی هەرێمدایە، بەڵام ئەم ڕێگری و گەمارۆیە بەفەرمانی ڕاستەوخۆی سەرۆک وەزیرانە.

17ی مانگی تەمووزی ڕابردوو، لە ڕووداوێكی تەقەكردن لە ڕیستۆرانتێكی هەولێر ڕوویداو تێیدا سێ كەس كوژران، یەكێكیان جێگری كونسوڵی توركیا بوو بەناوی عوسمان كۆسە، دوو كەسە كەی دیكەش خەڵكی هەرێمی كوردستان بوون.


PM:09:30:11/08/2019