لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت لە گەڕەکی هەواری شار دووکانێکی گۆشتفرۆشتن دادەخات.
بێوەی ئەحمەد، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانی و سەرۆکی لیژنەی دوو ڕایگەیاند " بەهۆی نەبوونی مۆڵەت و سەرپێچیکردن لە مەرج و ڕێنماییەکانی کارکردن بە تایبەت هەبوونی گۆشتی بێمۆر و بەستوو، لیژنەی دووی سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دووکانی گۆشتفرۆشتنی ئازادی لە گەڕەکی هەواری شار دادەخات".
وتیشی خاوەنەکەی پێشتر گۆشتی بەشێوەی قیمە ئامادەکردووە کە سەرچاوەی گۆشتەکە نادیارە و نازانرێت گۆشتی چی جۆرە ئاژەڵێکە یاخود گۆشتی فرێش بووە یان بەستوو.
بەبڕیاری قائیمقامی سلێمانی خاوەنی گۆشتفرۆشی ئازادی ڕووبەڕوی ڕێکاری یاسای دەکرێتەوە، شوێنەکەشی ناکرێتەوە تا ئەو کاتەی سەرجەم مەرجەکان جێبەجێ دەکات.