وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن لەبارەی دابەشكردنی شووقە بەسەر كرێنشیناندا، ڕەتیدەكاتەوە لەئێستادا دابەش بكرێن، بەڵكو دوای تەواوبوونی كاركردن لەم شووقانە لە پڕۆسەیەكی شەفافدا دەست دەكرێت بە دابەشكردنی.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، مه‌ریوان مه‌لا حه‌سه‌ن وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند كه "له یه‌كیك له‌كه‌ناڵه‌كان له‌سه‌ر زاری دانا عه‌بدولكریم حه‌مه ساڵح وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه وا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه گوایه له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌ست ده‌كرێت به‌دابه‌شكردنی شوقه‌كانی كرێنشیانان و كه‌مده‌رامه‌تان".
مه‌ریوان مه‌لا حه‌سه‌ن دەشڵێت "وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لێدوانی بۆ هیچ ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن نه‌داوه له‌م باره‌یه‌وه".
بەوتەی مەریوان مەلا حەسەن "پرۆژه‌كه له‌ئێستادا كاری تیاده‌كرێت كه بریتیه له‌دانانی ئاوه‌ڕۆ و كاره‌با و ئاوی خواردنه‌وه و قیرتاوكردنی پرۆژه‌كه".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن راشیگه‌یاند كه "دوای ته‌واوبوونی كاركردن تیایدا له پرۆسه‌یه‌كی شه‌فافدا ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌شكردنی و له ئێستادا ئه‌و هه‌واڵانه دوورن له راستیه‌وه".