بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی: چەند گەڕەکێک بێ ئاو دەبن

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەشێكی زۆر لە گەڕەكەكانی سلێمانی بۆ ماوەی 3 ڕۆژ بێ ئاو دەبن، داوا دەکات، بەكارهێنانی ئاو كەمبكەنەوە تا گرفتی بێ ئاوی ڕوونەدات.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا، كە وێنەیەكی بۆ (سپی) نێراوە ڕایگەیاندووە، ئاگاداری هاووڵاتیانی شاری سلێمانی دەكەین، كە دەكەونە سنوری ئەو پرۆژە و تانكیانەی دابەشكردنی ئاو ناویان بڵاوكراوەتەوە بۆ ماوەی ۳ ڕۆژ بێ ئاو دەبن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕۆژی چوار شەممە 28ی ئابی 2019 دابەشكردنی ئاو دەوەستێت بە هۆی شكاوی لەسەر هێڵی سەرەكی ۱٤٠٠ ملم ی گواستنەوەی ئاو لە قولەرەیسی، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەكەین بەكارهێنانی ئاو كەم بكەنەوە تا گرفتی بێ ئاوی ڕوونەدات.

ناوی تانكی و پرۆژەكانی دابەشكردنی ئاو لە گەڕەكەكانی سلێمانی :
تانكی كانی سپیكە
تانكی كورسات
پرۆژەی هەواری شار
پرۆژەی كارێزەوشك (pWJ)
پرۆژەی دەباشان
پرۆژەی قرگەی ۱
تانكی هەوارەبەرزە
تانكی قرگەی ۲
تانكی هەندرێن
تانكی هیرۆن
پرۆژەی گردی جۆگە
تانكی گردەگڕوێ


PM:08:11:26/08/2019