به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی راپه‌ڕین ڕایگەیاند، تۆەتبارێکیان دەستگیرکردوەە کە ماوەی 20 ساڵە هەڵهاتوە.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (سپی) كه‌وتوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاندوه كه ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كه پاش به‌ده‌سهێنانی زانیاری بووه و دواتر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی ژاراوه به هاوكاریی بنكه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتنی پشده‌ر (قه‌ڵادزێ) تۆمهتبارهكهیان ده‌ستگیركردوه.
ئەوەشخراوەتەڕوو، تۆمه‌تباره‌كه به‌ناوی (پ . ع) له‌دایكبووی ساڵی 1973یه و پیشه‌ی كاسبه و دانیشتووی قه‌ڵادزێیه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه تۆمه‌تباری ناوبراو له ساڵی 1999ه‌وه فه‌رمانی ده‌ستگیر كردنی بۆ ده‌رچووه.
پۆلیسی راپه‌ڕین روینكردوهتهوه، تۆمه‌تباره‌كه له ساڵی 1999 ئۆتۆمبێلێكی پێ بووه و پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له بناری قه‌ندیل له نزیك ناحیه‌ی ژاراوه به هۆكارێكی نادیار ئۆتۆمبێله‌كه‌ی وه‌رگه‌ڕاوه و به‌و هۆیه‌شه‌وه ئافره‌تێك گیانی له‌ده‌ستداوه كه سه‌رنشین بووه له‌گه‌ڵیدا.
دواتر كه‌سوكاری ئافره‌ته‌كه له هه‌مان ساڵ سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر شۆفێره‌كه تۆمار ده‌كه‌ن و پاش ئه‌وه‌ی له‌دادگا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچووه، بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتووه، به‌ڵام دره‌نگانێكی شه‌وی ڕابردوو له قه‌ڵادزێ گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕین ده‌ستگیر كرا.
پۆلیسی راپه‌ڕین ئاماژەی بەوەشکردوە، له ئێستادا تۆمه‌تباره‌كه به بڕیاری دادوه‌ر و به مادده‌ی 24 بڕگه‌ی 1 له یاسایی هه‌مواركراوی هاتوچۆ ڕاگیر كراوه‌و پاش لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیدا دانی ناوه به تاوانه‌كه‌یدا.