خشتەی موچەی مانگی شەش ڕاگەیەندرا

ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی شەش دەكرێت و یەكەم وەزارەتیش كە موچە وەردەگرێت وەزارەتی پێشمەرگەیە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بە "سپی" ڕاگەیاند رۆژی پێنجشەممە 5ی ئەیلوولی 2019 مووچەی مانگی 6ی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دابەشدەكرێت. 

سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی ئاماژەی بۆ ئەوەكرد ڕۆژی یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو 8ی ئەیلوولی 2019 مووچەی یەكەكانی 70 و80ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەكرێت. 

سەرچاوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد ڕۆژی دووشەممە 9ی ئەیلوولی 2019 پشووی فەرمیە و مووچەی هیچ وەزارەتێك دابەش ناكرێت، بەڵام ڕۆژی سێشەممە 10ی ئەیلوولی 2019 مووچەی وەزارەتی پەروەردە و ڕۆژی چوارشەممە 11ی ئەیلوولی 2019 مووچەی وەزارەتی دارایی و ڕۆژی پێنجشەممە 12ی ئەیلوولی 2019 مووچەی وەزارەتی تەندروستی، دابەشدەكرێت. 





PM:02:54:02/09/2019