کۆمەڵەی داکۆکی لە کرێنشینان:زۆربەی پڕۆژەکانی نیشتەجێبون بۆ کرێنشینان وەهمین

کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێ نشینان بەهۆی پێشێلکردنی مافی کرێنشین و کەمدەرامەتەکانەوە سکاڵا لەسەر ژمارەیەک خاوەن کۆمپانیای وەبەرهێنان تۆماردەکا، بەپێی سکاڵای کۆمەڵەکە زۆربەی ئەو پڕۆژە نیشتەجێ بونانەی بۆ کەمدەرامەت و کرێنشینان دەکرێت پڕۆژەی وەهمین.

لەسکاڵایەکدا کە کۆمەڵەی داکۆکی کردن لەمافی کرێنشینان تۆماریکردوە، باس لەوەدەکات کە مافی خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت بەناوی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێ بوونەوە لەلایەن کۆمپانیاکانی وەبەرهێنانەوە دەخورێت.

پڕۆژەی (سیدار سیتی) یەکێکە لەو پڕۆژانەی کە سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە، بەپێی سکاڵاکە کۆمپانیای خاوەن پڕۆژەکە لەساڵی ٢٠١٤ مۆڵەتی دروستکردنی ئەو پرۆژەیەی لەحکومەت وەرگرتوە و دەبوایە لە لە ماوەی سێ ساڵدا پڕۆژەکە تەواو بکرایە بەڵام دوای پێنج ساڵ تائێستا تەنانەت بناغەکەشی دیارنیە.

هەروەها پڕۆژەی مینا سیتی لە سلێمانی یەکێکی دیکەیە لەو پڕۆژانەی سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە کە زیاتر لە دوو ساڵ بەسەر پڕۆژەکەدا تێپەڕیوە و پرۆژەکە جێبەجێ نەکراوە

AM:09:33:03/09/2019