بڕیار وایه سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچه‌ی مانگی شه‌شی فه‌رمانبه‌ران بکرێت و یەکەم وەزارەتیش کە موچە وەردەگرێت پێشمەرگەیە.
به‌گوێره‌ی ئەو زانیاریانەی دەست سپی كه‌وتووه سبەی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٥ /٩ / ٢٠١٩ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه ده‌كرێت و یه‌كه‌م شوێنیش مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.
هه‌ر به‌پێێ زانیاریه‌كان ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو ڕێکەوتی ٢٠١٩/٩/٨ مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.
ڕۆژی دووشەممەش پشووی فەرمیە و مووچە دابەش ناکرێت، ڕۆژی سێشەممە موچەی وەزارەەی دارایی و ئابووری و ڕۆژی چوارشەممە موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت.