دابەشكردنی موچەی مانگی شەش دواكەوت

ئەگەرچی بڕیاربوو ئەمڕۆ دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی شەش بكرێت، بەڵام دابەشكردنی دواخرا.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەوەزارەتی داراییەوە دەست "سپی" كەوتوە، بڕیاربوو ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ی ئەیلولی٢٠١٩ وەك مانگاكانی ڕابردوو دەست بە بەدابەشكردنی موچەی مانگی شەش بكرێت و ھەریەك لەدیوانی وەزارەتی پێشمەرگەو لیواكانی ئەو وەزارەتە موچەیان پێبدرێت، بەڵام تا ئەم كاتە دابەش نەكراوە.

سەرچاوەیەكیش لە گەنجینەكانەوە بە "سپی" ڕاگەیاند "دواخستنی موچە بەھۆی نەبونی پارەوەیە لە بانكەكاندا و پێدەچێت ڕۆژی یەكشەممە دەست بە دابەشكردنی موچە بكرێت".

ئەوەش لەكاتێكدایە بەپێی بڕیاری حكومەتی ھەرێم، مانگانە لە ٥ی ھەموو مانگێكدا دەست بەدابەشكردنی دەكرێت.



AM:11:26:05/09/2019