پێدانی قەرزی بچوك بە هاوڵاتیان و گەنجان دەستپێدەكاتەوە

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی سندوقی پشتیوانی پڕۆژە بچوكەكانی لاوان لەوەزارەتی كاروكاروبای كۆمەڵایەتی ڕایدەگەیەنێت، لەچوارچێوەی كارنامەی حكومەتی هەرێم، دەست بەپێدانەوەی قەرزی بچوك دەكەینەوە، ئێستاش لەقۆناغی دارشتنەوەی پرۆژەی سندوقەكەین. 

ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ ئەیلولی ٢٠١٩ ئارام محەمەد بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی سندوقی پشتیوانی پڕۆژە بچوكەكانی لاوان لەوەزارەتی كارو كاروبای كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند" میكانیزمی پێدانی قەرز بە هاوڵاتیان و گەنجان گۆڕانكاری تێدا دەكەین، دوای ئەوەی لەسەرۆكایەتی حكومەت پلانی چوار ساڵە پەسەند دەكرێت، ئێمە لەسەر ئەو پلانەی دامانڕشتوە دەست بەپێدانی قەرزی بچوك دەكەینەوە".

هەروەها ناوبراو مەرجەکانی پێدانی ئەم قەرزەی خستەڕوو کە دەشڵێت،  قەرزەكە لە یەك ملیۆن دینارەوە دەست پێدەكات تا 15 ملیۆن دینار، ئەو كەسەی لەو قەرزەش سودمەنددەبێت مەرجە دانیشتوی هەرێمی کوردستان بێت، هیچ سەرچاوەیەكی داهاتی نەبێت لەكەرتی گشتی و تایبەت، خوێندكاری بەیانیان نەبێت. 



PM:08:22:11/09/2019