سلێمانی.. نرخی کارەبای مۆلیدە دیاریکرا



قائیمقامیه‌تى سلێمانى له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا، نرخى ئه‌مپێری مۆلیده‌ى بۆ مانگى ئەیلول ئاشكرا كرد. 

قائیمقامیه‌تى سلێمانى ئەمڕۆ چوارشەممە ٢/١٠/٢٠١٩ لە ماڵپەڕی فەڕمی خۆی ڕایگەیاند" نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی ئەیلوول بە ٤٢ دینار دیاری كراوە، مۆلیدەكانیش بە تێكڕایی لەنێوان ٥٠ بۆ ٧٠ كاتژمێر كاریان كردووە، بەوەش نرخی یەك ئەمپێر كارەبا لە نێوان دوو هەزار بۆ سێ هەزار دینار دەبێت ".  

هەر لەڕاگەیەندراوەکەدا قائیمقامییەتی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە لە مانگی دەدا، لە كاتژمێر ١٠ی پێشنیوەڕۆ بۆ ٢ی شەو لە ئامادەباشیدا دەبن، هەر كاتێك كارەبای نیشتمانی بڕا، پێویستە كارەبای مۆلیدە بۆ هاووڵاتییان دابین بكرێ، پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی ١٠ خولەك زیاتر بەسەر دابینكردنی كارەبای مۆلیدە تێنەپەرێت، بەپێچەوانەوە سەرپێچیكار ڕووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە. 
 


AM:11:20:02/10/2019