خزمەتگوزاری ئینتەرنێت گەڕایەوە بۆ سەرجەم شارەکانی عێراق



دوای ئەوەی ڕۆژی چوارشەممە ٢ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ هێلەکانی ئینتەرنێت و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لە بەغداد ڕاگیرا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ٤ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ سەرجەم هێڵەکانی ئینتەرنێت گەڕایەوە ناوچەکانی عێراق.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەمڕۆ هەینی بە ماڵپەڕی "سپی" ڕاگەیاند" بەهۆی خۆپیشاندانەکانی عێراق هێڵەکانی ئینتەرنێت لەبەشێکی شارەکانی عێراق ڕاگیرا، بێجگە لە هەرێمی کوردستان، بەڵام بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت ئاسایی بۆوە و گەڕایەوە سەرجەم ناوچەکانی عێراق".

ڕۆژی ٢ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق كۆبووە و یەكێك لە بژاردەكانیش ڕاگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێت و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بوو، کە ئەو ڕۆژە سەرجەم ڕێگاكانی ناوچەی سەوزی بەغدا داخران و فەرمانبەرەكانی پەرلەمانیش نەیان توانی بچنە سەر كارەكانیان. 






AM:11:35:04/10/2019