پاش ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە ڕۆژئاوای کوردستان دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، رێككه‌وتنی نێوان واشنتن و ئه‌نقه‌ره له‌باره‌ی وه‌ستاندنی شه‌ڕ له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا گئهنجامی سه‌رسوڕهێنه‌ری دا به‌ده‌سته‌وه و دەڵێت "رێككه‌وتنه‌كه ژیانی كوردی له سووریا رزگاركرد".
تره‌مپ له لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌نوسان وتی "ئه‌وه‌ی روویدا ئه‌نجامێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر بوو... به هه‌موو ئه‌وه گه‌یشتین كه خه‌ونمان پێوه ده‌بینی و ده‌توانین هێزه‌كانمان بگه‌ڕێنینه‌وه نیشتیمان و كۆنترۆڵی داعش‌یش ده‌كه‌ین".
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا وتی، "ده‌مه‌وێت سوپاسی هه‌موو لایه‌ك بكه‌م، به‌تایبه‌ت ده‌مه‌وێت سوپاسی كورد بكه‌م و ئه‌وانیش به‌و چاره‌سه‌ره دڵخۆشن، چونكه به راشكاوانه ژیانی ئه‌وان رزگاربوو. هه‌روه‌ها كارێكی زۆر گه‌وره‌مان بۆ هاوبه‌شه‌كانمان كرد".
هه‌روه‌ك تره‌مپ سوپاسی ئهردوغانیشی كرد و وتی: "
ئه‌و هاوڕێی منه، من دڵخۆشم كه هیچ كێشه‌یه‌كمان له نێوان نه‌ما و به راشكاوانه ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌كی به‌هێز و باشه و كارێكی راستی ئه‌نجامدا و پشتیوانی ده‌كه‌م.
وتیشی: هێشتا ئه‌و باوه‌شی كراوه‌یه بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردوغان، كه بڕیاره له 13ی مانگی داهاتوو سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا بكات.