عەلی قەرەداغی داوای جێبەجێکردن ئاگربەست دەکات

عەلی قەرەداغی، لەسەر رێکەوتنى تورکیا و ئەمریکا لەسەر رۆژئاوا هاتە دەنگ و دەڵێت "داوا لەسەرجەم لایەنەکان دەکەین لەسوریا، کە پابەندبن لەسەر ئەو رێکەوتنەى لەتورکیا ئەنجامدراوە".

عەلى قەرەداغى، ئەمیندارى گشتى یەکێتى زانایانى مسوڵمانان لە تویتێکیدا لە هەژمارى خۆى لە تۆرى کۆمەڵایەتى تویتەر رایگەیاند "داوا لەسەرجەم لایەنەکان دەکەین لەسوریا، کە پابەندبن لەسەر ئەو رێکەوتنەى لەتورکیا ئەنجامدراوە".

عەلى قەرەداغى راشیگەیاندوە،"پێویستە لایەنەکان خۆیان بەدوربگرن لە هەر گرژی و ئاڵۆزیەک کە خزمەت بە هیچ لایەنێک ناکات جگە لە دوژمنانى مسوڵمانان نەبێت". 

دەشڵێت ،"دوربکەنەوە لە نەتەوە پەرستى و مەزهەبگەرى، چونکە ئەوشتانە هیچیان پیشکەشى ئومەتەکەمان نەکردوە تەنها سەرشۆرى و دەمارگیرى و توندوتیژى نەبێت".


PM:06:03:18/10/2019