ئەمڕۆ شەممە ١٩ی تشرینی یەکەم سەرۆکی کۆماریەکانی ئەمریکا لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا ڕایگەیاند" بڕیارەکانی ترەمپ هۆکاری لاوازبونی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکایە و چونەدەرەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە سوریا، هەڵەیەکی ستراتژی مەزنە".
میچ مەک کانێل، سەرۆکی کۆماریەکانی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت: چونەدەرەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە سوریا، هەڵەیەکی ستراتژی مەزنە و ترەمپ کوردەکانی بە تەنها جێهیشتوە ومۆتەکەی ستراتیژی دروست کردووە، کارەکەی ترەمپ ئاسایشی نیشتیمانی ئێمەی لاوازکردوە، دوژمنەکانمان بوێرتر دەکات.
ڕۆژى ١٧ی ئەم مانگە، تورکیا و ئەمریکا ڕێککەوتنێکى نۆ خاڵیان واژۆکرد، بۆ ڕاوەستاندنی شەڕ و لەشکرکێشییەکانى تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوا و ڕاگەیاندنی ئاگربەست بۆ ماوەی ١٢٠ کاتژمێر، لەگەڵ دروستکردنی ناوچەی ئارام، کە ببێتە هۆی ئارامی تورکیا و پاراستنی کوردەکان.